له شاری حه‌سه‌كه له ڕۆژئاوای كوردستان، ئۆتۆمبێلێك ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هێزه‌كانی ئاسایشی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕایگه‌یاند، دره‌نگانی شه‌وی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو، له شاری حه‌سه‌كه ئۆتۆمبێلێك ته‌قیه‌وه و له ئه‌نجامدا سێ چه‌كداری هێزه‌كانی سوریای دیموكرات گیانیان له‌ده‌ست دا.
میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویان كرده‌وه، كه له گه‌ڕه‌كی ساڵحییه به‌دیاریكراوی له نزیك قوتابخانه‌ی وه‌حده له شاری حه‌سه‌كه، ئۆتۆمبێلێك كه بۆمبی پێوه لكێندرابوو ته‌قینه‌وه و سێ چه‌كداری هه‌سه‌ده گیانیان له‌ده‌ست دا.