سەرچاوەیەکی پۆلیسی خۆجێی لە کەرکووک ئەمڕۆ هەینی ڕایگهیاندە، پۆلیسى كهركووك کەسێکیان له سهنتهرى شارهكه دەستگیر کردووە کە دایکی زیندانی کردووە و بە زنجیر بەستوویەتییهوه و بۆ ماوەی نۆ ڕۆژ لە خواردن بێبەش کردووە.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی (شەفەق نیوز)ی ڕاگەیاند: “پۆلیس زانیارى پێگەیشتووە سەبارەت بە بوونی کەسێک کە دایکی خۆى لە ژوورێكی خانوویهك کە دەکەوێتە گەڕەکی ئەلموسەڵا لە ناوەڕاستی کەرکوک زیندانی کردووە و بە زنجیر بەستوویەتییهوه.”
ئاماژەی بهوهش دا: “دوای وهرگرتنى زانیاری، هێزێکی ئەمنی جووڵەیان کرد و دایکەکەیان دۆزیەوە، کە ئافرهتێكی بهتهمهنه و لە دۆخێکی تەندروستی خراپدایه”.
سەرچاوەکە لە درێژەی قسەکانیدا، گوتیشی: “دایکەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، پۆلیسیش دوای دەستگیرکردنی كوڕی ئافرهتهكه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە بۆ ئەوەی هۆکاری ئهو تاوانه بزانێت”.