لە چوارچێوەی ئاهەنگگێڕانی هاندەرانی بەرشەلۆنە بۆ بردنەوەی تیپەکەیان بە ئەنجامی 3-1 لە ئیسپانیۆل، بەشێک لە هاندەران دەرفەتەکەیان قۆستەوە و بە گۆرانی گوتنەوە گاڵتەیان بە ڤینیسیۆس جونیۆری هێرشبەری یانەی ڕیال مەدرید کرد، گۆرانییەکە دەستەواژەیەکی لەخۆگرتبوو کە گاڵتەیان بە ڤینیسیۆس دەکرد وەک “یاریزانێکی تۆپی کەنار دەریا”، هەوادارانیش بە شێوەیەکی بەرفراوان لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا بڵاویانکردەوە، ئەمەش کارلێککردن لەسەر ئەو بابەتە زیاتر کرد.