سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2024، 60ـەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بەڕێوە دەچێت و زیاتر لە 186 ملیۆن کەس لەو وڵاتە تۆمارکراون و مافی دەنگدان و بەشداربوونیان لەم هەڵبژاردنە هەیە.
کاتژمێر 6ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەکاتی ئەمریکاو 2ی نیوەڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان، 60مین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بهڕێوهدهچێتو 47مین سەرۆکی ئەو وڵاتە دیاریبکرێت، ڕکابەرییەکی توندیش لەنێوان دۆناڵد ترهمپ کاندیدی کۆمارییەکانو کامالا هاریسی کاندیدی دیموکراتەکان هەیە.
کۆماری و دیموکراتەکان، دوو پارتە سەرەکییەی گۆڕەپانی سیاسیی ئەمەریکان، زیاتر لە 170 ساڵە سەرۆکەکانی ئەو وڵاتە لەسەر پشکی یەک لەو دوو پارتە سەرەکییە چوونەتە کۆشکی سپی و تا ئێستاش هەژموونی ئەو دوو پارتە لەسەر سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئەمەریکا بەردەوامە.