سەلام عەبدوڵڵا
له‌وه ده‌چێت به‌دحاڵیبوونێك له‌م دوو چه‌مكه هه‌بێت یان هه‌ندێك به مه‌به‌ست و چه‌واشه‌كاری ئه‌و دۆخه ده‌خولقێنن كه هاووڵاتی وابزانێت ئه‌م دوو پێناسه‌یه جیاوازن و دژ به‌یه‌كن له ڕاستیدا، هه‌ردووك یه‌كسانن و یه‌ك مانا ده‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه، ئه‌ویش به ئه‌لیكترۆنیكردنی حیسابی بانكییه.
(توطین) كه عه‌ره‌بییه به واتا جێگیركردن و ته‌وتینی مانگانه‌ش واته كردنه‌وه‌ی حیسابێكی بانكی كه تایبه‌ته به كه‌سێك یان فه‌رمانبه‌رێك له كه‌رتی گشتی یان تایبه‌تی كه له ڕێگه‌یه‌وه له بانكێك مانگانه‌كه‌ی وه‌ربگرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كارتێكی پێده‌درێت كه ژماره‌یه‌كی تایبه‌تی له‌سه‌ره و به‌وپێیه‌ش ده‌توانێت له‌و ئامێره تایبه‌تییانه (ATM) سوود وه‌ربگرێت و مانگانه‌كه‌ی به ئاسانی ده‌ربهێنێت، ئه‌مه‌ش له ده‌ست سه‌ره‌گرتن و پاڵه‌په‌ستۆ و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆر قوتاری ده‌كات، چونكه هه‌موومان له هه‌ندێك شار و شارۆچكه دیتمان كه چۆن هاووڵاتییان له چه‌قه‌ی گه‌رمای هاویندا و له‌به‌ر هه‌تاو هاووڵاتی چاوه‌ڕوانی ده‌كرد و عاره‌قی ده‌ڕشت، یان له نێوه‌ڕاستی ساردی زستاندا هه‌ڵده‌له‌رزی و هه‌ندێكجاریش كاره‌ساتی لێده‌كه‌وته‌وه و گیان له‌ده‌ستدانی تێدا ڕووی ده‌دا، هه‌ژماری منیش هه‌ر (توطین)ه و ژماره‌یه‌كی بانكییه له بانكێكی هه‌رێم كه هاووڵاتی خۆی بۆ خۆی دیاری ده‌كات، به‌ڵام له (توطین) فه‌رمانبه‌ر به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان وه‌زاره‌ت و یه‌كه‌ی ژمێریاری و بانك، بانكێكی بۆ دیاری ده‌كرێت.
كارتی بانكی هه‌ژماری من دیبت كارته و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌توانیت به‌كاری بهێنێت و كارتی (توطین) جۆره كارتێكه كه پێی ده‌وترێت (كارتی مووچه) و په‌یوه‌ست ناكرێت به هه‌ژمارێكی بانكی. له كارتی ته‌وتیندا ده‌توانی بڕێك پاره له بانك قه‌رز بكه‌یت كه ئه‌ویش له به‌رژه‌وه‌ندیي بانكه و فه‌رمانبه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ده‌كه‌وێته ژێرباری قه‌رزه‌وه، چونكه بانكی (توطین) 8% قازانج ده‌خاته سه‌ر قه‌رزی مووچه‌خۆر. ئه‌وه‌ش هیچ ڕاست نییه كه بانكه‌كانی (توطین) ده‌توانن مانگانه‌ی مووچه‌خۆر گه‌ر حكوومه‌ت نه‌یناردبێت بۆ هه‌رێم ده‌توانن له بانك وه‌ریبگرن چونكه مووچه‌خۆر ده‌توانێت ته‌نیا 200 هه‌زار وه‌ربگرێت و 20 هه‌زار له‌مه‌ودوا قازانج بداته بانك.
ئێمه ده‌بێ هه‌موومان سیمای هه‌رێمێكی فیدراڵ كه‌وا 32 ساڵه خۆمان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین بپارێزین و شانازی به دام و ده‌ستگاكانی هه‌رێمی خۆمانه‌وه بكه‌ین و په‌ره‌ی پێ بده‌ین و متمانه بۆ بانكه‌كانمان به‌رانبه‌ر وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌وه و عێراق زیاد بكه‌ین و بۆ هاووڵاتیيانی خۆمان ئاسانكاری بكه‌ین، ئیدی با هاووڵاتی سه‌رپشك بكه‌ین و به‌زۆر بانكی به‌غدای پێهه‌ڵنه‌بژێرین، له كۆتاییدا ده‌ڵێین: هه‌ژماری من واتا ژماره‌ی بانكی من بۆ ئه‌وانه‌ی چه‌واشه كراون.