سبەی چوارشەممە، کاتژمێر 10ى سه‌ر له‌ بەیانی ئەنجامەکانی کۆتایی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كه‌ له‌ 20ى ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو،لە بارەگای کۆمیتەی ناوەندی لە هەولێر ڕادەگەیەنرێت

جومانە ئەلغەلای، گوتەبێژی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان له‌ عێراق، ڕایگه‌یاند:- سبەی چوارشەممە 30ى 10ى 2024، کاتژمێر (10ی بەیانی)، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی 2024ی پەرلەمانی کوردستان لە بارەگای لیژنەی ناوەندی لە هەولێر ڕادەگەیەنرێت.

رۆژی 20ی ئۆكتۆبەری 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو كە تێیدا خەڵكی كوردستان جارێكی دیكە متمانەیان بە پارتی دیموكراتی كوردستان دایەوە و زیاتر لە 809 هەزار دەنگدەری كوردستان دەنگیان بە پارتی دا، لە بەرامبەریشدا زۆر لەو لایەنانەی كە چاوەڕوان بوون بەهۆی دیزایینی دەرەكیی هەڵبژاردنەكەوە دەنگێكی زۆر بهێنن و پێشتر بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە ئەم هەڵبژاردنە كۆمسیۆنی عێراق دەیكات و هیچ ساختەكارییەكی تێدا نابێت، بە شكستەكەیان شۆك بوون و كەوتنە تانە و تەشەر و بانگەشەی بوونی ساختەكاری لە هەڵبژاردن.