سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگای نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر كردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 29/10/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر كردەوە.
سەرۆكی حكوومەت لە میانی بەسەركردنەوەی پێشانگەكەدا، سەردانی سەرجەم بەشەكانی كرد و لە نزیكەوە لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەن كۆمپانیاكان گفتوگۆی لەبارەی پرۆژە و كارەكانیان و دیزایین و نەخشەی پرۆژەكانیان كرد.
پێشانگەكە بە بەشداریی چەندان كۆمپانیا و بەڵێندەر و وەبەرهێنەر كراوەتەوە، كە هاوكات كۆمپانیاكانی تایبەت بە بوارەكە لە 15 وڵاتی جیهان بەشدارییان تێدا كردووە و دیارترینیان كۆمپانیاكانی ڕۆژهەلاتی ناوەراست و ئاسیا و ئەورووپا و باکووری ئەمریکا بەشدارن و بڕیارە چوار ڕۆژ بەردەوام بێت.