خەبات: سەنگەر حوسێن:- خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ڕ، گۆرانییه‌كی نوێی تۆمار كردووه به‌ناوی (هه‌ولێری جوان)، خاتوو حه‌سنا مه‌ته‌ڕ كه نزیكه‌ی 11 ساڵه له هه‌رێمی كوردستان داده‌نیشێت و زۆربه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی له به‌یرووت و دوبه‌ی و فه‌نزوێلا ساز ده‌كات، له‌نوێترین به‌رهه‌می خۆیدا گۆرانییه‌ك بۆ هه‌ولێری پایته‌خت ده‌ڵێت به‌ناوی (هه‌ولێری جوان)، ئه‌م گۆرانییه له تێكستی شاعیر رێدار سابیر‌و ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیره. دابەشكردنی سەركان تەنیك و له دەرهێنانی هونه‌رمه‌ند ڕەیان شیلازی یه.
له‌م گۆرانییه‌دا كه به شێوه‌یه‌كی جوان و قه‌شه‌نگ پایته‌ختی كوردستان پیشان ده‌دات له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێرو نێو پارك و باخچه‌كان وێنه‌ی گیراوه، به‌شێك له تێكسته‌كه‌ی ده‌ڵێت: هه‌ولێر شاری دێرین، شاری جوان و شاری شیرین، بۆیه هه‌ولێرم خۆش ده‌وێت چو‌نكه كوردستان له باوه‌ش ده‌گرێت.











