له دیمه‌شق، سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵای لوبنانی، له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سوپای ئیسرائیل‌دا كوژرا.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، ئیسرائیل به درۆن هێرشی كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵای لوبنانی له نزیك ئه‌و شوێنه‌ی كه پرسه‌یان بۆ سینوار دانبوو له گه‌ڕه‌كی مێززه‌ی دیمه‌شق له سووریا.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای كردووه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حزبوڵا كه له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل كوژرا ناوی (ئه‌بوو حه‌سه‌ن)ه و به‌رپرسی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حزبوڵا بووه و هه‌روه‌ها هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌یدا هاوڵێكیشی به‌ناوی (ئه‌بوو عه‌بدوڵا) كوژرا.