بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان بە مەبەستی خۆشی دەربڕین، بەهەموو شێوەیەک (تەقە)کردن قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە: “ئاگاداری گشت هاووڵاتیان و لایەنەکان دەکەینەوە، دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لە شاری هەولێر و دەوروبەری بەشێوەیەکی هێمن و دوور لە هیچ گیرو گرفتێک، بە مەبەستی خۆشی دەربڕین، بەهەموو شێوەیەک (تەقە)کردن قەدەغەیە و ڕێگە پێدراو نیە.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “هەر کەسێک پابەند نەبێت و سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرینە بەرو دەستگیر دەکرێت، بۆیە داواکارین لە هەموو لایەک پابەندی پاراستنی هێمنی و سەلامەتی هاوشاریانی خۆشەویست بن.”