سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی دا.
كاتژمێر 8ی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پیرمام ده‌نگی دا.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كان قسه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند، هیوادارم هاووڵاتییان ده‌نگ بده‌ن و بڕیار له حكوومه‌تی داهاتوو بده‌ن،هیواداریشم هاووڵاتییان سزای ئه‌وانه بده‌ن یاری به چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن.
گوتیشی، هیوادارم هاووڵاتییان پاداشتی خزمه‌ت و ڕاستگۆیی بده‌نه‌وه، هیواداریشم ئه‌م هه‌ڵبژاردن له كه‌شێكی ئارام به‌ڕێوه‌بچێت.