ئهمڕۆ شهممه 19ی 10ی 2024، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی لێژنەى ئەمنىی هەڵبژاردنى پارێزگاى هەولێر ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه.
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه، خاوەن کار و کۆمپانیاکانى کەرتى تایبەتى سنوورى پارێزگاى هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە سبەى 2024.10.20، لەماوەى دیاریکراوى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دەنگدانى گشتیى کە مافى هەموو هاوڵاتییەکە لەو ڕۆژەدا بە ئازادانە بڕواتە سەر سندووقى دەنگدان و دەنگ بدات.
ئهوهش خراوهته ڕوو، بڕیارماندا سەرجەم کۆمپانیا و خاوەنکارانى کەرتى تایبەت ماوەى 2 کاتژمێر مۆڵەت بدەن بە کارمەند و کرێکارانیان، تاکو لەو مافەى خۆیان بێبەشن نەبن و بەشداربن لەو پرۆسە دیموکراتییە و دەنگ بدەن، سەرجەم ڕێگاکان و بازگەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێریش کراوەیە و هاتووچۆى هاوڵاتییانیش بە ئۆتۆمبێل لە ناوشار و قەزا و ناحییەکان ئاساییە و ڕێگە پێدراوە.