كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردوووەتەوە، دەستخۆشی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ دیاری كردنی رۆژێك بۆ دەنگدانی تایبەت.

ئەمڕۆ هەینی 18ـی ئۆكتۆبەر، كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، دەستخۆشی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ تەرخانكردنی ڕۆژێك بۆ دەنگدانی تایبەت لە 18ی تشرینی یەكەم بۆ ئەندامانی هێزە ئەمنیەكان و كەسانی تر.

باس لەوەش دەكات، پێشبینی دەكرێت لە 20ـی ئۆكتۆبەر هێزە تەناهییەكان لە ئەركدا بن و خزمەتی كۆمەڵگاكەیان بكەن.

باس لەوەش كراوە، ڕێكخستنی شوێن و پێداویستی گونجاو بۆ هەموو ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە تا بتوانن بەشداری هەڵبژاردن بكەن، پێویستە بۆ برەوپێدانی پرۆسەیەكی دیموكراسی یەكسانی دادپەروەرانە.