سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانی بەقەزاکردنی ناحیەی (تەقتەق)ی سنووری پارێزگای هەولێری واژۆ کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 14/10/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی بەقەزاکردنی تەقتەقی واژۆ کرد، لە فەرمانەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 335، بڕیارمان دا بە هێنانەکایەی قەزای تەقتەق لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەمان سنووری ئێستا ناحیەی تەقتەق.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەم فەرمانەش لە ڕۆژی دەرچوونیەوە (دووشەممە 14/10/2024)، جێبەجێ دەکرێت.