خەبات: رەنجبەر بەرزنجی:- لەگەڵ نزیکبوونەوە لە رۆژانی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ژینگەپارێزانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی ژمارە 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپات دەکەنەوە و رایدەگەیەنن، دەنگدان بە لیستی 190ی پارتی مسۆگەر کردنی ژینگەیەکی لە بار و تەندروستە بۆ ئێستا و داهاتووی وڵاتمان.
هەژار محەمەد ژینگەپارێزی دیاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەم شێوەیە پاڵپشتی خۆی بۆ لیستی ژمارە 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەربری، کەلتووری ژینگەپارێزی هەوینی ڕێبازی پارتی و بارزانیە، بۆیە گرنگە ئێمەی ژینگەپارێزان لیستی 190ی پارتی هەڵبژێرین، چونکە ژینگەپارێزی هەڵقولاوی ناخی پارتی و بارزانییەكانە، کوردستان لە ژێر سایەی حوکمی پارتی و کابینە یەک لە دوو یەکەکان گرنگی بە بەرزکردنەوەی رێژەی سەوزایی و دروستکردنی دەیان پارکی گشتی و نیشتمانی داوە، دامەزراندنی فەرمانگەی گۆرانکاری کەشوهەوا و فەرمانگەی ژینگە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان هەوڵی تیمی پارتی بووە لە حکوومەت بۆیە بێ دوودڵی دەبێت دەنگ بە لیستی پارتی بدەین، چونکە لە پاڵ کوردستانێکی بەهێز کوردستانێکی سەر سەوزمان بۆ دابین دەکات.
لە لایەکی دیکەوە سیروان شێخ مزوری مامۆستا و چالاکوانی ژینگەی و پەروەردەی سەبارەت بە دەنگدان بە لیستی ژمارە 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: وەک مامۆستایەک و چالاکوانێکی ژینگەیی و پەروەردەیی دەنگدان بە لیستی ١٩٠ی پارتی دەبێتە مایەی ئاوەدانی و سەقامگیری و ئابووری و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیریی و پەروەردەیی، لیستی ١٩٠ تاکە لیستە خزمەتی پەروەوردەو ژینگەی کردبێت لە کوردستاندا، گرنگیدان بە هۆشیاری پاراستنی ژینگەو سرووشتی جوانی کوردستان كە بە خوێنی هەزاران شەهید ئاو دراوە، ئەوەی بەرگریی و پارێزگاری لە ئەو خاک و نیشتمانە دەکات هەر پارتییە هەمیشە ئەم لیستە خۆی بەخاوەنی کوردو کوردستان دەزانێت و داکۆکیکارە لە پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان، یارونەیاری کورد کۆکن لەسەر ئەوەی تەنیا پارتی نوێنەرایەتی دۆزی رەوای کورد دەکات بۆیە من دەنگ بەلیستی ١٩٠ دەدەم بۆ پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان.

هەر تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن محەمەد گەردی چالاکوانی ژینگەیی بۆ خەبات بەمشێوەیە دوا: وەک ئاشکرایە لە سەرەتاکانی شۆڕشە یەک بەدوایەکەکانی بارزاندا، بە دیاریکراویش لەسەردەمی شێخ عەبدولسەلامی بارزانیدا گرنگییەکی زۆر بە ژینگەپارێزی دراوە، ئەم ڕێچکەیە تاکو ئێستاش لە سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ڕەنگی داوەتە کە خزمەتکردنی ژینگەی کوردستان وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و مرۆڤایەتی سەیر دەکرێت، بەو پێیەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتیدا پارێزگاری کردن لە سروشت و شاخ و ئاژەڵ و ڕووبار و کانیاوەکان بووتە نەریتێک کە خەڵک پارێزگاریان لێبکات و خەڵکی تریش لێی هۆشیار بکاتەوە.
گوتیشی: بۆیە پێمان وایە دەنگدان بە لیستی 190ی پارتی دیموکراتی کوردستان، ژینگەیەکی جوانتر و سەوزتر بۆ خەڵکی کوردستان مسۆگەر دەکات، ئەویش لە ڕێگەی زیاترکردنی پارک و ڕێژەی سەوزایی و پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسای تایبەت بە پاراستنی ژینگە لە ڕێگەی ئەندامانی خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستانەوە، بە تایبەت لە ئێستادا کە جیهان و هەرێمی کوردستان بە گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوادا دەگوزەرێن زۆر گرنگە هەموو پارتەکان هاوشانی پارتی بیر لە چارەسەرییەکان بکەنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسیانەی لە داهاتوودا ڕووبەرووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە، چونکە بەڕاستی سروشت و ژینگەی کوردستان بە خوێنی هەزاران شەهید ئاودراوە، بۆیە پێمان وایە گرنگە ڕێز لە خاک و ژینگەی وڵاتی خۆمان بگرین و زیاتر و هۆشیارانەتر بیر لە داهاتووی نەوەکانمان بکەینەوە، کەواتە دەنگدان بە لیستی 190ی پارتی مسۆگەر کردنی ژینگەیەکی لە بار و تەندروستە بۆ ئێستا و داهاتووی وڵاتمان.
لە کۆتاییدا هەژار حوسێن وەک ژینگە پارێزێک بۆ ئەوە دەنگ بەلیستی 190ی پارتی دەدەین، چونکە هەر پارتییە لەخەمی ژینگە و وڵات دایە بۆ کوردستانێکی پاکتر و گەشاوە ترو زامن کردنی مافەکانمان و بۆ بەرگری کردن لەو دەستکەوتانەی بەخوێنی شەهیدان هاتۆتە ئاراوە لەڕۆژی 20ـی ئۆکتۆبەر دەنگ دەدەین بەلیستی پارتی ژمارە 190 ئەو پارتەی دابینکەری مافی کرێکاران و کارمەندانی ژینگەپاڕێزە.