وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ نیوه كه‌م كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2024، كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت له کۆنفرانسێکی تایبەت بە وزە لە ئیستەنبوڵ وتی: “له چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی عێراق به پشكی نه‌وت له ئۆپێك، هه‌رێمی كوردستان له 2ی ئه‌یلوولی ئه‌م ساڵه‌وه، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی بۆ 140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه كه‌م كردووه‌ته‌وه”.
وتیشی: “هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به ڕێژه‌ی سه‌دا 50 كه‌م كردووه‌ته‌وه”.









