سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئێستا ئیتر به ئاشكرا، له‌م بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا، دیاره و ناشاردرێته‌وه، ئه‌ویش هێزی بنیاتنان له هه‌رێم و ویستی تێكدان و ڕووخاندن و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و داڕمان و خاپووركردنی هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانه، ئه‌وه‌تا له هه‌موو وتارێكی حه‌ماسییاندا، هه‌ر باسی تێكدان و ڕووخان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه و له‌ناوبردنی حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌كه‌ن بێ‌ئاگا له‌وه‌ی خۆیان له ماوه‌ی ئه‌م حه‌ڤده ساڵه‌ی پێشوودا به‌شدارێكی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌ت بوون كه‌چی ئێستا وه‌ك نه‌یارێك سه‌یری حكوومه‌ت و هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانی ده‌كه‌ن، گه‌ر نه‌ڵێین وه‌ك دوژمن سه‌یری حكوومه‌ت و هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی ئه‌وان كه له‌م بانگه‌شه‌یه‌دا به‌كاری ده‌هێنن هه‌موو له ده‌ورو و خولی تێكدان و داڕووخانی هه‌رێم ده‌سووڕێته‌وه و هیچ بۆنی خۆشه‌ویستی ئه‌م هه‌رێمه كه به خوێنی شه‌هیدانی هه‌موو لایه‌كمان هاتۆته ئاراوه لێنایه‌ت، فه‌رموون، لێره‌دا ده‌ڵێین به‌داخه‌وه، سه‌یری ئه‌و ده‌ڤه‌ره بكه‌ن كه ئه‌وان تێیدا باڵاده‌ستن تا چ ئاستێك له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری هه‌رێمدا دواكه‌وتووه و بێخزمه‌ته و جیاوازییه‌كه‌ش به جۆرێكه وه‌ك ده‌ڵێن نابیناش ده‌یبینێ، كه هاووڵاتی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌بێ بپرسێت بۆ؟.
ئه‌وه‌تا سه‌ركرده‌كه‌یان له گه‌رمیان له‌سه‌ر سته‌یج داوای لێبوردن له خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا ده‌كات كه هیچ خزمه‌تی ئه‌و ناوچه گرنگه له هیچ ڕوویه‌كه‌وه نه‌كراوه كه له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌وانه و ئه‌وان نه‌یانهێشتووه هیچ خزمه‌تگوزارییه‌ك به‌و ناوچانه بگات و ڕێگر بوون كه حكوومه‌ت هه‌وڵی بۆ داوه پێشكه‌شی ئه‌و ناوچانه‌ی بكات. هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش ده‌بوو كاری به‌رپرسانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بێت، و خزمه‌تی ته‌واوی بكه‌ن، چونكه ئه‌وان داهاتی ناوخۆ و له 43%ی بودجه‌ی هه‌رێمی بۆ ده‌چوو، به‌ڵام ئه‌وه‌تا به ده‌می خۆیان ده‌ڵێن و داوای لێبوردن له بێخزمه‌تی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.
جا ئه‌و دیارده‌ی بێخزمه‌تییه نه ته‌نها له ناوچه‌ی گه‌رمیان، به‌ڵكو له هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ژێرده‌ستی خۆیانه، گه‌ر له گه‌رمیان خراپتر نه‌بێت هیچ باشتر نییه، خه‌ڵكی به چاوی خۆی له‌و ده‌ڤه‌ره ئه‌و ڕاستییانه ده‌بینێ و به‌راوردی به ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ت ده‌كات و ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌ش ده‌بینێ.
بۆیه دانیشتووانی گه‌رمیان و ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی ئه‌وان گه‌ر ده‌یانه‌وێت خزمه‌ت و ئاوه‌دانی و بیناسازی و ڕێگه‌وبانی مۆدێرن ڕووبكاته ناوچه‌كانیان ده‌نگ به‌و لایه‌نه بده‌ن كه ئارامی و ئاوه‌دانی و خزمه‌تییان پێشكه‌ش ده‌كات نه‌ك ئه‌وانه‌ی داوای ڕووخانی حكوومه‌ت و لاواز و نه‌هێشتنی -به‌كردار- قه‌واره‌ی هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر به‌غدا ده‌كات.