
ئهمڕۆ سێشهممه 8ی 10ی 2024، وهزارهتی شارهوانیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه، كاركردن لە گەورەپڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ بەردەوامە، تا ئێستا دیزاینی پڕۆژەكە تەواو بووە و كار لە كۆنكرێتكردنی خەزانەكان و خۆڵكاری و ئامادەكاری بۆ ڕاكێشانی هێڵی كارەباكەی دەكرێت و بۆرییەكانیشی گەیشتوونەتە سەر پڕۆژەكە.
ئهوهش خراوهته ڕوو، بەشێك لەو كارانەی لە پڕۆژەكەدا كراون، بەپێی ڕاپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕۆژی دەستبەكاربوونی پڕۆژەی ئاوی چەمچەماڵ لە 12/8/2024 تاوەكوو ئێستا، كاركردن لە پڕۆژەكەدا زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێ، بە جۆرێك كە كاری ڕووپێوی بە ڕێژەی 90% تەواو كراوە و پشكنینی خاك بە ڕێژەی 100% تەواو كراوە، هەروەها دیزاینی هەردوو حەوزی ئاغجەلەر و تەكیە و كۆنكرێتكردنی بناغەی شیشداری حەوزی 1000م3ی ئاغجەلەر تەواو بوون. بەستنی شیشكاری حەوزی 1000م3 ئاغجەلەر تەواو بووە و ئێستا ئامادەكراوە بۆ كۆنكرێتكردن، هەڵكەندن و كۆنكرێتكردنی حەوزی تەكیە تەواو بووە و هەڵكەندنی حەوزی 15000م3 دەستی پێكردووە و دیزاینی 28كم لە هێڵی ناقلی ئاو لە قۆناغی كاركردندایە.
ئاماژه بهوهش دراوه، پڕۆژەكە چەمچەماڵ و دەوروبەری لە كێشەی كەمئاوی ڕزگاریان دەبێ، بەگوێرەی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كە سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە دەكات، كاركردن لەو پڕۆژەیەدا بەشێوەیەكی گشتی، زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت، لەگەڵ ئەوەشدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان جدییە لە تەواوكردنی پڕۆژەكە لە وادەی خۆیدا بۆ ئەوەی دانیشتووانی سنووری چەمچەماڵ و دەوروبەری كە ساڵانێكە گرفتی كەمئاویان هەیە، لەو كێشە لەمێژینەیە ڕزگاریان ببێت و بە یەكجاری گرفتی كەمئاویان چارەسەر دەبێت.
هاوكات له ڕاگهیاندراوهكهی وهزارهتی شارهوانی ئهوهش هاتووه، پڕۆژهكه پرۆژەیەكی ستراتیژیی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەوروبەری، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت و گرێبەستەكەی ڕۆژی دووشهممه 24/6/2024 له وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار لهلایهن ساسان عەونی، وهزیری شارهوانی و گهشتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا واژوو كرا، دواتر لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە فەرمانگەیەكی ئەندازیاری بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی پرۆژەكە دامەزرێندرا.
وهزارهتهكه ئهوهشی خستووهته ڕوو، پڕۆژەی (دیزاین و جێبەجێكردن و كارپێكردن – ئاوی گۆپتەپە چەمچەماڵ)، گوژمەكەی (114,099,000,580)دینارە و لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابین دەكرێت، ماوەی تەواوبوونی 720 ڕۆژی بۆ دیاریكراوە، لە ڕۆژی 12/8/2024 دەستبەكارەكانی كراوە و لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.
هاوكات وهزارهتی شارهوانی باسی لهوهش كردووه كه، ئەو پڕۆژەیە ئاوی خاوێن دەگەیەنێتە شاری چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانی دەوروبەری، توانای بهرههمهێنانی 3400م3 ئاوی خواردنهوهی له یهك كاتژمێردا ههیه و زیاتر له 480 ههزار كهسیش لێی سوودمهند دهبن و كاریگهریی ڕاستهوخۆی لهسهر گهڕاندنهوهی ڕێژهیهكی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی له پڕۆژهی ئاوی دووكان بۆ سلێمانی دهبێت.
پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ چەندین پێكهاتەی گرنگی هەیە، لەوانە، ئاو لەسەر زێی بچووك لە شارەدێی گۆپتەپە وەردەگرێت و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ پاڵاوگەكانی پڕۆژەكە و پاشان بەسەر هاوبەشانی ئاودا دابەشی دەكات، هەروەها ژووری پەمپی ناوەند لە دووری 5كم لە گۆپتەپە، یەكەی پاككەرەوەی ئاو و ژووری پەمپی (1) لە شارەدێی ئاغجەلەر لەگەڵ حەوزی كۆنكرێتی 1000م3 لە شارەدێی ئاغجەلەر و ژووری پەمپی 2 لە گوندی قشڵاخ و حەوزی 5000م3 لە تەكیە و هێڵی ناقلی ئاو بە تیرەی 900ملم لە گوندی گۆپتەپە تا چەمچەماڵ بە درێژی 57كم. هێڵی گوێزەرەوەی كارەبا 33kv لە ئاغجەلەر بۆ گۆپتەپە و لە ئاغجەلەر بۆ تەكیە بە درێژی28كم لەگەڵ گۆڕەڕی كارەبا و چەندین تایبەتمەندی دیكەی پێشكەوتوو كە لە پڕۆژەكەدا جێبەجێ دەكرێن.
