• په‌یوه‌ندی
  • هه‌مه‌ڕه‌نگ
  • وه‌رزش
  • ئه‌رشیف
  • وتار
  • رۆژنامه‌ی خه‌بات
  • دیمانه‌كانی سه‌رۆك
  • چاوپێكه‌وتن
  • به‌دواداچوون
  • كوردستانی
گه‌ڕان
25 C
Iraq
چوارشەممە, تشرینی دووەم 4, 2026
  • Kurdî |
  • PDF
    • رۆژنامه‌ی خه‌بات 3/11/2026 ژماره‌ (7324)

      رۆژنامه‌ی خه‌بات 2-11-2026 ژماره‌ (7323)

      ڕۆژنامەی خەبات 01/11/2026 ژمارە 7322

      ڕۆژنامەی خەبات 29/10/2026 ژمارە 7321

      ڕۆژنامەی خەبات 28/10/2026 ژمارە 7320

Email: [email protected]
رۆژنامه‌یه‌كی سیاسی رۆژانه‌یه‌
Sign in
Welcome! Log into your account
Forgot your password? Get help
Password recovery
Recover your password
A password will be e-mailed to you.
  • په‌یوه‌ندی
  • هه‌مه‌ڕه‌نگ
  • وه‌رزش
  • ئه‌رشیف
  • وتار
  • رۆژنامه‌ی خه‌بات
  • دیمانه‌كانی سه‌رۆك
  • چاوپێكه‌وتن
  • به‌دواداچوون
  • كوردستانی
سه‌ره‌تا كوردستانی نێچیرڤان بارزانی: بانگەشەی تێکدان و رووخاندنی کوردستان هاواری بێ هوودەیە
  • كوردستانی

نێچیرڤان بارزانی: بانگەشەی تێکدان و رووخاندنی کوردستان هاواری بێ هوودەیە

By
rebwar
-
تشرینی یەکەم 6, 2024
611
Facebook
X

     

     

    نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی، دەڵێت: لایەنەکانی دیکە ململانێ دەکەن بۆ ئەوەی تۆزێک بگەنە ئاستی پارتی، ئێمە وەکو پارتی قۆناغێکی ململانێمان بەجێهێشتووە، ئامانجی ئێمە زۆر لە ململانێ گەورەترە.

    یەکشەممە 6ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچێرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە هەڵمەتی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر گوتی:  تەنها ئەو کەسانەی خۆیان لە بەرپرسیارەتی دەدزنەوە بێ کەم و کوڕین، ئەوەی لای ئێمەی پارتی ئاشکرایە ئەوەیە، ئـە بێ کەم و کورتی نین،  هەموو ئامانجی گەلی کوردستان بە شەو و ڕۆژێک نایەتە دی، دەزانین کەش و هەوای کوردستان و پرۆسەی سیاسی لەو کەش و هەوایە ئاسان نەبووە، ئێمە بە بەرپرسیارەتی خۆمان دەزانین کەم و کوڕییەکانی کارکردنمان دەست نیشان بکەین، چارەی گونجاویان بۆ بدۆزینەوە، بەخۆماندا بچینەوە تا بزانین لە چ بوار و ئاستێک بە باشرین شێوە گۆڕانکاریی بکەین، چۆن بتوانین لە چەند ساڵی داهاتوو خزمەتی هاووڵاتییان و نیشتمان و وڵاتەکەمان بەشێوەیەکی باشتر بکەین.

    نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا، پاش ڕاپەڕینی ساڵی 1991، سەرۆک بارزانی یەکەم کەس بوو لە شاری کۆیە داوای کرد و دەستپێشخەربوو بۆ ئەوەی لە ڕێگەی سندووقی دەنگدانەوە، حۆکوومڕانی لە هەرێمی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە، سەرۆکی پارتی بەردی بناغەی دیموکراسیەتی لە کوردستان دانا، لەو ساڵەوە تاکوو ئێستا خەرمانێکی گەورەمان لە دەستکەوت و ئاوەدانکردنەوە و دابینکردنی هەل و مەرجی ژیان بۆ گەلەکەمان بەدەستهێناوە، ئێوە دەزانن و ئێمەش دەزانین هەموو ئەو کار و پرۆژانەی کە هەیە بێ کەم و کوڕی نین، بەڵام گرنگ ئەوەیە دیسان لەو هەڵبژاردنانەی لە پێشمانە، متمانە بە پارتی بدرێتەوە تا لە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەی ئابووری بەردەوام بێت.

    نێچیرڤان بارزانی سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا، ئەرکی ئێوە و ئەندامانی پارتی تا ڕۆژی هەڵبژاردن زۆر گەورەیە، دەبێت بەوپەڕی تواناوە هەوڵ بدەن متمانەی نوێی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ پارتی نوێ بکرێتەوە، ئێمە دەبێت شانازیی بەوە بکەین تا ئێستا بەدەستمان هێناوە، متمانەی نوێ بە  پارتی، واتا گواستنەوەی کوردستان لە قۆناغی ئێستاوە بەرەو قۆناغێکی باشتر و ئاوەدانتر و ئاسوودەتر بۆ هەموو گەلی کوردستان.

    نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: لایەنەکانی دیکە ململانێ دەکەن بۆ ئەوەی تۆزێک بگەنە ئاستی پارتی، ئێمە وەکو پارتی قۆناغێکی ململانێمان بەجێهێشتووە، ئامانجی ئێمە زۆر لە ململانێ گەورەترە، ئامانجی ئێمە گواستنەوەی کوردستانە بۆ قۆناغێکی پێشکەوتووتری حکوومڕانی لە هەموو ڕوویەکەوە، پێشەنگیی پارتی، واتا گرەنتی بەردەوامی سەرکەوتنی ئەو پرۆسەیەی کە لەچوار ساڵی داهاتوودا لە پێشمانە، دەبێت دەستکەوتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 1992 تاکوو ئێستا وەک چاوی خۆمان بیانپارێزین، دەڵێت: ئەرکی مێژوویی ئێمەی پارتی ئەوەیە هیچ یەک لەو دەستکەوتانە لەدەست نەدەین و بە ویژدانەوە ئایندەی چوار ساڵی داهاتووی پێکهێنانی پەرلەمان و حکوومەت دیارریی بکەین.

    نێچیرڤان بارزانی، جەختی لەوەش کردەوە، هەرچی دەکەین، بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەبێت لەسەر بنەمای ڕێز بێت، بۆ ڕێبازەکەمان، بۆ شەهیدان، بۆ قوربانی و ئەرکی پاراستنی دەستکەوتەکانمان، پارتی نابێت و ناکرێت ڕێگە بدات نە خۆی، نە ڕکابەرانی لە پێش بڕگەی سیاسیدا ببنە هۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی و ئازادیی کوردستان.

     

    Facebook
    X
      هه‌واڵی پێشترمەسرور بارزانی: پارتی بۆ مونافەسەكردنی هیچ لایەنێكی سیاسی دروست نەبووە، بەڵكوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ستەم و داگیركەران دروست بووە
      هه‌واڵی دواترڕۆژنامەی خەبات 07-10-2024 ژمارە 6837
      rebwar
      rebwar
      • د. شاخەوان عەبدوڵڵا: 5 ملیۆن لیتر گاز و 150 مێگاوات کارەبا بۆ کەرکووک زیادکرا
      • سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتاران دەكات
      • ژمارەیەک پەرلەمانتار سەرجەم فراکسیۆنەکان بۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشت دەکەن
      • ئەو قاچاخچییەی بووە هۆکاری مردنی سێ منداڵی خێزانێکی شاری سلێمانی دەستگیر كرا
      • رۆژنامه‌ی خه‌بات 3/11/2026 ژماره‌ (7324)

      به‌شه‌كانی ماڵپه‌ڕ

      • كوردستانی
      • عێراق
      • به‌دواداچوون
      • چاوپێكه‌وتن
      • دیمانه‌كانی سه‌رۆك
      • هزرو هونه‌ر
      • هه‌مه‌ڕه‌نگ
      • وتار
      • وه‌رزش

      نوێترین بابه‌ت

      د. شاخەوان عەبدوڵڵا: 5 ملیۆن لیتر گاز و 150 مێگاوات کارەبا بۆ کەرکووک زیادکرا

      عێراق تشرینی دووەم 3, 2026
      د. شاخەوان عەبدوڵڵا، نوێنەری شاری کەرکووک و سەرۆکی فراکسیۆنی...
      خوێندنه‌وه‌ی زیاتر

      سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتاران دەكات

      كوردستانی تشرینی دووەم 3, 2026
      سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمانی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی...
      خوێندنه‌وه‌ی زیاتر

      ژمارەیەک پەرلەمانتار سەرجەم فراکسیۆنەکان بۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشت دەکەن

      كوردستانی تشرینی دووەم 3, 2026
      لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا بۆ کاراکردنەوەی خولی شەشەمی پەرلەمان، ژمارەیەک...
      خوێندنه‌وه‌ی زیاتر

      رۆژنامه‌ی خه‌بات به‌ (PDF)

      رۆژنامه‌ی خه‌بات 3/11/2026 ژماره‌ (7324)

      رۆژنامه‌ی خه‌بات تشرینی دووەم 3, 2026
      xebat 3.11.2026 7323.pdf net
      خوێندنه‌وه‌ی زیاتر

      رۆژنامه‌ی خه‌بات 2-11-2026 ژماره‌ (7323)

      رۆژنامه‌ی خه‌بات تشرینی دووەم 2, 2026
      xebat 2.11.2026 7323.pdf net
      خوێندنه‌وه‌ی زیاتر

      ڕۆژنامەی خەبات 01/11/2026 ژمارە 7322

      رۆژنامه‌ی خه‌بات تشرینی دووەم 1, 2026
      خوێندنه‌وه‌ی زیاتر

      ڕۆژنامەی خەبات 29/10/2026 ژمارە 7321

      رۆژنامه‌ی خه‌بات تشرینی یەکەم 29, 2026
      خوێندنه‌وه‌ی زیاتر
      Logoرۆژنامه‌ی خه‌باتبه‌ریدی ئه‌لیكترۆنی:

      رۆژنامه‌یه‌كی سیاسی رۆژانه‌یه‌ ئۆرگانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ ____________________________________ Kurdish Political Newspaper - Organ Kurdistan Democratic Party _______________________________________ جريدة سياسية يومية، لسان حال الحزب الديمقراطي الكوردستاني

      MORE STORIES

      د. شاخەوان عەبدوڵڵا: 5 ملیۆن لیتر گاز و 150 مێگاوات کارەبا...

      تشرینی دووەم 3, 2026 0

      سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتاران دەكات

      تشرینی دووەم 3, 2026 0

      ژمارەیەک پەرلەمانتار سەرجەم فراکسیۆنەکان بۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشت دەکەن

      تشرینی دووەم 3, 2026 0