(4)
سه‌لام عه‌بدوڵڵا
ئێمه‌ی دانیشتووانی ئه‌م هه‌رێمه له پانتاییه‌كی جوگرافیی دیاریكراودا پێكه‌وه ده‌ژین كه پێی ده‌ڵێن هه‌رێمی كوردستان، مێژوویه‌كی دوورودرێژمان له خۆشی و ناخۆشی پێكه‌وه گوزه‌راندووه. دیاره وه‌ك هه‌موو گه‌لانی تر، لای ئێمه‌ش بیروبۆچوونی جیاواز و ڕێكخستن و ڕێكخراو و حزبی جیاجیامان تێدا هه‌یه كه كارێكی ئاساییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و جیاوازییانه‌شدا، كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگ پێكه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه كه زمان و كلتوور‌و نه‌ریت و خاك و نه‌ته‌وه‌یه و ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین دوژمن و نه‌یاری هاوبه‌شیشمان هه‌یه كه له زۆربه‌ی كاته‌كاندا به‌یه‌ك چاو لێمان ده‌ڕوانن و حسابمان بۆ ده‌كه‌ن.
لێره‌دا ڕاستییه‌كیش هه‌یه كه نه‌یار و ناحه‌زان هه‌میشه به یه‌ك چاو سه‌یریان كردووین و هه‌ڵوێستیان به‌رانبه‌ر گرتووین، گه‌ر لایه‌نێكیشیان جاروبار به ئه‌رێنی سه‌یری لایه‌كمانی كردبێت ئه‌و ته‌نیا بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان بووه و ویستوویانه دووبه‌ره‌كی بخه‌نه نێوانمانه‌وه كه به‌داخه‌وه زیانی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی پێگه‌یاندووین.
ئه‌وه‌ش ڕاسته، هه‌ر كاتێك ئێمه‌ی گه‌لی كورد له‌م هه‌رێمه‌دا ته‌باو هاوكاری یه‌كتر بووبین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌مان بۆ گه‌له‌كه‌مان توانیومانه به یاساش بیچه‌سپێنین كه باشترین نموونه‌ش ئه‌م سیسته‌می فیدڕاڵیه‌ته‌یه كه به ده‌ستوور چه‌سپێندراوه‌و ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه كه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موومان به بیروباوه‌ڕو بۆچوونی جیاوازیشمانه‌وه به دڵ و به گیان بیپارێزین كه ئه‌ویش هه‌ر به پێكه‌وه‌یی و ته‌بایی ده‌توانین به‌و كاره مه‌زنه هه‌ڵبستین، هه‌ربۆیه‌ش پارتیمان پێكه‌وه‌یی كردووه‌ته یه‌كێك له دروشمه سه‌ره‌كییه‌كانی بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان.
له مێژووماندا گه‌لێك هه‌ل و چانسی بێوێنه‌مان هاتووه‌ته به‌رده‌م، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی و ناته‌بایی و ململانێی نادروست له‌كیس چوون، بۆیه پێكه‌وه‌یی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی زه‌وتكراوی گه‌له‌كه‌مان گه‌لێك پێویسته، هه‌ربۆیه‌ش پارتیمان وه‌ك دروشمێكی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان كردوویه‌تیه به‌رنامه‌ی كاری خۆی و ڕاستگۆیانه كاری له‌سه‌ر ده‌كات، چونكه ئه‌م ڕاستییه ده‌زانێ كه به یه‌كبوون و پێكه‌وه‌بوون و ته‌بایی ده‌توانین پێكه‌وه حكوومه‌تێكی كارا و ته‌با به‌ڕێوه به‌رین كه هاووڵاتییانمان به پله‌ی یه‌كه‌م تییدا سوودمه‌ند ده‌بن و ده‌توانین پێكه‌وه پارێزگاری له حكوومه‌ت و ده‌ستكه‌وته‌كانمان بكه‌ین، بۆیه ده‌نگدان به لیستی (190) كه هه‌ڵگری ئه‌و دروشمه نیشتمانییه‌یه، ده‌نگدانه به ئارامی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌یی و خۆڕاگریی هه‌رێمه‌كه‌مان.