ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (29ی 9ی 2024)، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند كە دوێنێ شەممە، لە ئۆپەراسیۆنێكدا بە فڕۆكەی جەنگی، توانییان نەبیل قاووق، سەرۆكی ئەنجوومەنی تەنفیزیی حزبوڵا و بەرپرسی یەكەمی ئەمنی خۆپارێزیی ئەو حزبە بكوژن.

ئاژانسی (سكای نیوز)ی عه‌ره‌بی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ كوژراوه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌رپرسه‌ دیاره‌كانی حزبوڵا و داڕێژه‌ری هێرشه‌كانی حزبوڵایه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ سوپای ئیسرائیل به‌ فه‌رمی كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یاند.