سێشەممە، 24-09-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگای نێودەوڵەتیی بیناسازیی عێراق ‘Construct Iraq’ـی لە شاری هەولێر کردەوە.

زیاتر لە 400 کۆمپانیای نێوخۆ و جیهانی نوێترین بەرهەمەکانیان لە بواری بیناسازیی و پیشەسازیی لە  پێشانگەی نێودەوڵەتیی “بیناسازیی عێراق” لە شاری هەولێر، نمایش دەکەن.

ژمارە کۆمپانیای وڵاتانی بەشدار لە پێشانگەکە: (چین: 103 کۆمپانیا، عێراق: 42 کۆمپانیا، هەرێمی کوردستان: 33 کۆمپانیا، تورکیا: 76 کۆمپانیا، ئێران: 60 کۆمپانیا  و دەیان کۆمپانیای وڵاتانی دیکە).