سەلام عەبدوڵڵا
حكوومەتــی عێراقــی لــه ڕۆژی دروســتكردنییەوه، كــه بەبــێ خواســتی گەلــی كــورد و بەزۆریــش پێــوەی لكێــنرا، لــەو ڕۆژەوه تــا ئەمــڕۆ هەوڵــی خۆپڕچەككردنــی، بەچەكــی جــۆراو جــۆر داوه، لــه مــاوەی دەســەڵاتی نیزامــی دیكتاتــۆری پێشــووی عێراقــدا گەیاندیــه چەكــی قڕكــەرو كیمیــاوی قەدەغەكراویــش.
كوردیــش لــەو ڕۆژەوەی دەســەڵاتدارانی بەغــدا بــەهێــز و زەبــری چــەك دژی گەلەكەمــان وەســتاونەتەوه، كــه داوای مافــه ســەرەتاییەكانی خــۆی دەكــرد،گــەر هەوڵــی پەیداكردنــی چەكــی دابێــت، تەنیــا بــۆ بەرگــری لــه خــۆی و خاكەكــەی بــووه و هەرگیــز نەبیــنراوه كــه هێــزی پێشــمەرگه هەوڵــی داگیركــردن و دەســتدرێژی بــۆ ســەر هیــچ لا و لایەنێــك دابێــت و هەمیشــه لەبــەرەی بەرگریــدا بــووه و ئەوكارەشــی زۆر جوامێرانــه و بەشــەهامەتەوه ئەنجــام داوه.
دوای روخانــی ڕژێمــی دیكتاتــۆری، گەلەكەمــان بــه ئومێــدی بنیاتنانــی وڵاتێكــی دیموكراتــی و ســوپایەكی نیشــتمانی بــوو كــه وەك بڕیــار بــوو دەبــوو بەپێــی ڕێــژەی دانیشــتووانی بەشــداری ئــەو ســوپایه بێــت، ئەگــەر چــی كــورد ڕۆڵــی ســەرەكی و كاریگــەری لــه دامەزراندنــەوەی ســوپادا هەبــوو، بــەڵام هــەر لەســەرەتاوه ڕۆڵــی نادیدەگیــراو ڕۆژ لــەدوای ڕۆژ ڕێــژەی بەشــداریی لــه ســوپای عێراقــدا كەم دەكرایــەوه كــه ئەمــڕۆ ڕەنگــه لەســەدا یەكــی بەشــداری ئــەو ســوپایەش نەبێــت.
بەپێــی دەســتووری عێراقــی هێــزی پێشــمەرگەی هەرێمــی كوردســتان وەك بەشــێك لــه مەنزومــەی ســوپای بەرگریــی عێــراق حســابی بۆكــرا، بــەڵام بــه پراكتیــك ئــەو بڕگەیــه پشــتگوێخرا، تەنانــەت لــه شــەڕی بەرەنگاربوونــەوەی داعشیشــدا، ســوپای عێــراق هیــچ هاوكارییەكــی هێــزی پێشــمەرگەی نەكــرد.
لەشــەڕی دژی رێكخــراوی تیرۆریســتی داعشــدا، پێشــمەرگه بــه پشــتیوانی هاوپەیمانــان و بەتەنیــا بــه چەكــی خــۆی توانــی بەرگــری لــه خــاك و زێــدی خــۆی بــكات و بەســەر داعشــدا ســەربكەوێت و خــاك و خەڵكــی هەرێــم بپارێزێــت.
بۆیــه ئــەو بانگەشــه بــێ مانایــەی (حەلبوســی) لــەم كاتــەدا، تــرس و ترســاندنی خەڵكـی سـوننه لەجێـی خۆیـدا نییـه و درۆیەكـی شـاخدار و بـێ مانایـه و سـواڵی دەنــگ و ســۆزی لایەنگرانیەتــی بــۆ گەڕاندنــەوەی بــۆ پۆســتی لەدەســتچووی پێشــووی كــه بــەم كارتــه ســووتاوه هەرگیــز دەســتی ناكەوێتــەوه.