دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 17/9/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوسمەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر بەشداری لە پرسەی (ئەلند) کچی ئازاد جوندیانی کەسایەتیی سیاسیی و ڕۆشنبیریی ناسراوی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات.
ئازاد جوندیانی بە ناوی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداریی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی.