بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دەکرێت.
لهمبارهیهوه، مەروان محهمهد، بەرپرسی نووسینگەی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕايگەیاند، دوو کاندید کێشەیان هەیە و دەبێت لەم چەند رۆژەی داهاتوو، کێشەکەیان چارەسەر بکەن، دواتر کۆمسیۆن لیستی ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکات، لەگەڵ پەسەندکردنی لیستی ناوی کاندیدان، راستەوخۆ دەست دەکرێت بە بانگەشەی هەڵبژاردن کە ئەم هەفتەیە بانگەشە دەست پێدەکات.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، ماوەی بانگەشە تا ٢٤ کاتژمێر پێش دەستپێکردنی دەنگدانی گشتیی دەبێت.