مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕایگه‌یاند، ئەمڕۆ لە هەولێر، لەگەڵ سه‌ركۆماری ئیسلامیی ئێران جەنابی د. مەسعود پزیشكیان کۆ بووینەوە.
ڕاشیگه‌یاند، گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێیەتیی باش و بەرژەوەندیی هاوبەش کرد.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ 12ی 9ی 2024، سه‌ركۆماری ئێران گه‌یشته هه‌ولێر و له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پێشوازیی لێ كرا.
مەسعود پزیشکیان، سەرکۆماری ئێران، دوای گه‌یشتنی به هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه.
دواتر سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پێشوازیی له مه‌سعود پزیشكیان سه‌ركۆماری ئێران كرد و چەند بابەتێكی هەنووكەیی تاوتوێ دەكەن.
بڕیار وایه هه‌ر ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر سه‌ركۆماری ئێران له‌گه‌ڵ به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانیش كۆ ببێته و باس له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران و هه‌روه‌ها باسی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هه‌ردوولا و چه‌ند ته‌وه‌رێكی تریش بكرێت.










