سه‌ره‌تا وه‌رزش لاپۆرتا هۆی ڕۆیشتنی گوندۆگان ڕوون دەکاتەوە

لاپۆرتا هۆی ڕۆیشتنی گوندۆگان ڕوون دەکاتەوە

91
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە باسی لە هۆکاری ڕۆیشتنی ئیلکای گۆندۆگان کرد بۆ مانچستەر سیتی لە هاوینی ئه‌مساڵ، بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر.
لاپۆرتا ڕوونیکردەوە کە بڕیارەکە تەنها وەرزشییە، ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆندۆگان بەبێ پارەی گواستنەوە، هاتۆتە بەرشەلۆنە، هەر بۆیەش دادپەروەرانە بووە کە بەبێ هیچ پارەیەک بەرەو سیتی بڕوات.
لاپۆرتا ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆبوونەوەی نێوان گۆندۆگان و هانسی فلیکی ڕاهێنەر یەکلاکەرەوە بووە لە بڕیاردان، چونکە دۆخی تیپەکە هەڵسەنگێندرا و ڕوون بووەوە کە ڕۆڵی گوندۆگان ڕوون نەبووە دوای گرێبەستکردن لەگەڵ دانی ئۆلمۆ، کە لەگەڵیدا پێگەیەکی هاوشێوەی هەیە. لاپۆرتا دووپاتی کردەوە کە گۆندۆگان یاریزانێکی نایاب و دیارە، بەڵام بڕیاری کۆتایی دەرئەنجامی هەڵسەنگاندنێکی وەرزشی بوو بۆ دۆخەکە.