وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی بۆ دامەزران، ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرد.

بە واژۆی د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ناوى سێ یەکەمەکان، بە نووسراوێکی فەرمی، بە مەبەستى دامەزراندن ئاراستەى وەزارەتى دارایی و ئابووری کرا.

لە نووسراوێکى فەرمیدا، بە ژمارە (15925) لە ڕێکەوتى (2024/8/22)، ناوی دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان ئاراستەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە/ بەڕێوەبەرایەتیی میلاکات کراوە.

تێیدا هاتووە: سەبارەت بە دامەزراندنى سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەش لە کۆلێژ و پەیمانگەکان، بە مەبەستى دامەزراندنى هەمیشەییان بۆ سەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دواى ئەنجامدانى بایۆمەتری، ناوى سەرجەم دەرچووانى سێ یەکەمەکانى سەر ئاستى بەشەکانتان بۆ دەنێرین، بە مەبەستى ناردنیان بۆ وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراقى فیدرال، بۆ تەرخانکردنى شایستەى دارایی بۆیان.