كهمێك پێش ئێستا (ئهمڕۆ پێنشجهممه 29ی 8ی 2024)، له گهڕهكی تسعینی شاری كهركووك، فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوان كهوته خوارهوه.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراومان لە باکووری شاری کەرکووک خستووەتە خوارەوه، چونکە ڕەزامەندی فڕینی نەبووە. درۆنە تێکشکێنراوەکە لە نێو گەڕەکێکی کەرکووک کەوتووەتە خوارەوە و پارچەیەکیشی کەوتووتە نێو حەوشەی ماڵێک.
هاوكات فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک رایگەیاند: فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهكه ئاسمانی عێراقی بەزاندبوو و لەلایەن هێزەکانییانەوە خراوەتەخوارەوە.