له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی شه‌ڕه‌ته‌قه له نێوان هێزێكی ئه‌منیی و گرووپێكی بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ڕووی دا و كارمه‌ندێكی هێزه ئه‌منییه‌كان و دوو بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بریندارن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له گەڕەکی سەرچناری سلێمانی ڕووی داوه و ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر بڕی زیاتر لە (١٤) کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
ئه‌وه‌ش زاندراوه، ئه‌و دوو بازرگانه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر به برینداری ده‌ستگیر كران و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كردووه.