رۆژی 27ی ئاب، كۆمپانیای لوتهانزای ئەڵمانی گەشتە ئاسمانییەكانی لە رێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەست پێدەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 23/8/2024، كۆمپانیای لوفتهانزا، لە راگەیاندراوێكدا، ئاماژەی بەوە كردووە، 27/8/2024، گەشتە ئاسمانییەكانیان لە فرۆكەخانە نێودەوڵەتیی هەولێر دەست پێكاتەوە.

روونكراوەتەوە، گەشتەكانیش بۆ ناوچەكانی دیكەی عێراق لە رێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەبێت.

رۆژی 19/8/2024، كۆمپانیای لوفتهانزای ئەڵمانی، گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ هەولێر، تاران، بەیرووت، و عەممان و تەلەئەڤیڤ تاكو 26ی ئاب، درێژكردبووەوە.

بەهۆی ئەوەی مەترسیی فراوانبوونی شەڕی غەززە، هەیە، كۆمپانیاكە بڕیاری راگرتنی گەشتەكانی دابوو.

كۆمپانیای لوفتهانزا، جگە لە كۆمپانیا سەرەكییەكە، چەند هێلی ئاسمانیش لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش، سویسرا، نەمسا،برۆكسل و یۆرۆوینگز.