ئەمڕۆ هەینی 23/8/2024 لە گوندی تەپەڕەش لە شارۆچکەی سەیدسادقی سنووری پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک بە درۆن کرایە ئامانج، بەپێی زانیارییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی بۆردوومان کراوە تیمی کەناڵێکی پەکەکەی تێدابووە و چەند کەسێک کوژراون.
بەپێی زانیارییهكان ئەو ئۆتۆمبێلەی لەگوندی تەپەڕەش بۆردومان کراوە، تیمی کەناڵی ستێرک تیڤی بووە سێ کەس لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون کە دووانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق.










