ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری، پێشوازیی كرد له شاندێكی هاوبه‌شی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌ته‌كه، له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر كاری تیمه هاوبه‌شه‌كانی دیوانی چاودێریی دارایی له هه‌رێمی كوردستان كرا. وه‌زیری دارایی پشتیوانی و هاوئاهه‌نگیی وه‌زاره‌تی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان دووپات كرده‌وه و رای گه‌یاند، له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا هاوئاهه‌نگی و پێوه‌ندیی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ تیمه هاوبه‌شه‌كانی چاودێریی دارایی هه‌بووه، له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌كانی تایبه‌ت به خه‌رجی و داهات و لیستی مووچه و میلاكات، به‌رده‌وام ده‌رگای وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانمان به‌ڕوویاندا كراوه بووه.
لای خۆیانه‌وه به‌رپرسانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، سوپاسی پشتیوانی و هاوئاهه‌نگیی وه‌زیری داراییان كرد كه به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵ بووه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی له بواری ژمێریاری و بودجه و داهات و خه‌رجییه‌كان، له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ‌دا هه‌بووه، وه‌ك شانده‌كه ئامانجی سه‌ردانه‌كایان ڕوون كرده‌وه كه خۆی له وردبینی له خه‌رجی و داهاتی سێ مانگی دووه‌می ساڵی 2024 ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بودجه‌ی گشتیی عێراق كه پێویسته هه‌ر سێ مانگ جارێك، تیمی هاوبه‌شی دیوانی چاودێری دارایی وردبینی له داهات و خه‌رجییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.