بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، موچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هیچ كێشەیەكی نییە و دەنێردرێت و دەڵێت: بەپێی یاسا و رێنونییەكانی دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە خەرجی دەوڵەت دەکات، بۆ ھەموو مانگەکانی یەک ھەتا مانگی شەشی ٢٠٢٤ ( خەرجی نیو ساڵ) بەوانەی ھەریمی کوردستانیشەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12/8/2024، مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، راگەیاندراوێكی لەبارەی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: بەپێی یاسا و رێنونییەكانی دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە خەرجی دەوڵەت دەکات، بۆ ھەموو مانگەکانی یەک ھەتا مانگی شەشی ٢٠٢٤ ( خەرجی نیو ساڵ) بەوانەی ھەریمی کوردستانیشەوە.
بریكار ئاماژەی بەوە كردووە، پێداچوونەوەکە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی / فەرمانگەی بودجە ھەوڵی تەواو ئەدەن بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان لە کەمترین ماوەدا و داواکردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
مەسعود حەیدەر داوای لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كردووە، بە زووترین كات لیستی مووچەی مانگی هەشت رەوانەی وەزارەتیی دارایی عێراق بكات و دەڵێت: بەتەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێشوو، لە مانگەکانی داھاتوو مووچەی ھەرێم دواناکەوێت.
لەبارەی كێشەی مووچەوە ئەوەی خستۆتە ڕوو، وەزارەتی دارایی فیدراڵی ھەموو هەوڵێك دەکات بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی کارە كارگێرییەكان تەواو بکات و مووچە بنێرێت. ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەريم ھیچ کێشە و گرفتێکی نییە و دەنێردرێت و لە مانگەکانی داھاتوو کێشەی نابێت.