سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، چارەسەر بووە و لە ماوەیەكی نزیكدا مووچە رەوانە دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7/8/2024، فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، ئاماژەی بەوە دا، كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان چارەسەر بووە.
روونی دەكاتەوە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەموو داتا و زانیارییەكانی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە.
ئهو لهبهشێكی تری قسهكانیدا گوتی، پرۆسهی وردبینیی كاتی دهوێت، رهنگه ههندێك تێبینی مابێت، ئهوهش چارهسهر دهبێت و له ماوهیهكی نزیكدا بهغدا پارهی مووچه دهنێرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی مانگی حەوتی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە، بەڵام تا ئێستا مووچەی مانگی حەوت لەلایەن بەغداوە رەوانەی هەولێر نەكراوە.