سـەلام عەبدوڵڵا
له مێژووی گه‌لاندا، كاره‌سات و ماڵوێرانی و سه‌ركه‌وتن و ژێركه‌وتن ڕوویداوه و ڕووده‌دات، به‌ڵام گرنگ ئه‌زموون وه‌رگرتنه له هه‌موو ڕووداوێك، ڕووداوی شنگال و كۆمه‌ڵكوژیی برا ئێزدییه‌كانمان نموونه‌یه‌ك له ده‌یان كاره‌ساتی جه‌رگبڕه كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه كه هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌توانین بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ نه‌بوونی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ و هێزێكی سه‌ربازیی یه‌كگرتووی تۆكمه كه هه‌میشه به‌رانبه‌ر دوژمن و مه‌ترسییه‌كان له سه‌نگه‌ر و ئاماده‌باشیدا بێت كه دوچاری غافڵگیری نه‌بێت.
داعش كاتێك به‌و ئاسانییه یان ڕاستتر وایه بڵێین به‌و ئاسانكارییه‌ی بۆی ڕه‌خسێندرا و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی سێ فیرقه‌ی سه‌ربازی كه هه‌ر هه‌مووی چه‌كی نوێ و پێشكه‌وتووی ئه‌مه‌ریكی بوو له مووسڵ بۆی به‌جێهێڵرا و سوپاش هیچ به‌ره‌نگارییه‌كی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌ی نه‌كرد، ئه‌مه وای له داعش كرد له‌مه‌ودوا به‌ره‌و شنگال و ناوچه‌كانی تر به ئاسانی مل بنێت.
ڕاسته ئه‌و هێزه بچووكه‌ی كه له شنگال بوو، له ڕووی چه‌ك و هێزه‌وه به‌راورد نه‌ده‌كرا به‌و هێزه پڕ چه‌ككراوه‌ی به هامه‌ر و چه‌كی نوێی ئه‌مه‌ریكییه‌وه هێرشی ده‌هێنا، بۆیه ڕه‌نگه ئه‌و هێزه نه‌یتوانیبێت وه‌كو پێویست هه‌ڵسوكه‌وت و به‌ره‌نگاری بكات، به‌ڵام هه‌ر پاش ماوه‌یه‌كی كورت سه‌رۆك بارزانی په‌یمانی ڕزگاركردنی شنگالی به جڤاتی رۆحی ئێزدییه‌كان دا و له ماوه‌ی (100) ڕۆژدا هێزی پێشمه‌رگه شنگالی ئازاد كرد و تیرۆریستانی ڕاونا كه له‌و شه‌ڕانه‌دا قوربانی به زیاتر له 500 پێشمه‌رگه درا.
دوای تێكشكانی داعش بڕیار بوو كه برا ئێزدییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆیان، به‌ڵام ڕووداوه‌كانی له‌مه‌ودوا به‌تایبه‌تی دوای شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ر، جارێكی تر بارودۆخی شنگالی تێكدایه‌وه و كۆمه‌ڵێ چه‌كداری خۆسه‌پێن به یارمه‌تی حه‌شد و سوپای عێراق ده‌ستیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا گرتوو و نه‌هێڵرا ئه‌و خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌ی خۆی بگه‌ڕێنه‌وه نێو شاره‌كه‌ی خۆیان.
له ساڵی 2020 ڕێككه‌وتننامه‌ی شنگال به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا واژۆ كرا، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و ڕێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كراوه، چونكه ئێستا چه‌ندین گرووپ خۆی خزاندۆته شنگاله‌وه، له‌وانه PKK))، (حه‌شد)، (كه‌تائیبی حزب اللـه)، (نوجه‌با)، (عه‌سائیب ئه‌هلی هه‌ق(، كه ئه‌مانه هیچیان په‌یوه‌ندییان به شنگاله‌وه نییه و بوونه‌ته هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
پێشمه‌رگه و پارتیمان ئه‌وه‌ی له توانایدا بووه هه‌وڵی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه داوه، بۆیه ئیدی پێویست به موزایه‌دات و زێده‌گۆیی سه‌باره‌ت به ڕاستییه‌كان ناكات.