بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی دەستەی کارگێری لە مەکتەبی سیاسی پارتی سەردانی بارەگایی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەکیان کردوو لەلایەن فەریق سیھاد بارزانی پێشوازی لێکران.
ڕۆژی دووشەممە ٢٩-٧-٢٠٢٤، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ھۆشیار زێباری و مەحموود محەممەد و زەعیم عەلی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، سەردانی بارەگایی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەکیان کرد لە سنووری حاجی ئۆمەران و لەلایەن فەریق سیھاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک پێشوازی لێکران.
ھەر لەو سەردانەدا فەریق سیھاد بارزانی یاوەری شاندی ناوبراوی کرد بۆ بارەگای بارزانی و چەند شوێنێکی مانەوەی بارزانی نەمر لەو سنوورە.