خه‌بات: مامۆستا كارزان ئەحمەد، ده‌رچووی په‌یمانگەی هونه‌ره جوانه‌كان و كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانە، ماسته‌ری له به‌شی شێوه‌كاری هه‌مان كۆلێژ ته‌واو كردووه. ئەو ساڵانێکە لە نێو ئەو بوارە کاردەکات و پێیوایە هونه‌ری په‌یكه‌رسازی له كوردستان له چاو خواسته‌كانی ئەواندانییه، دەڵێت به‌ڵام خراپیش نییه. لەدیمانەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی خەبات باس لە کارە هونەرییەکانی خۆی و بەشی پەیکەرسازی لە کوردستان دەکات.
*هه‌ست ناكه‌یت له ئێستادا هونه‌ری په‌یكه‌رسازی زیاتر به‌ره‌و پێش چووە؟
هونه‌ری په‌یكه‌رسازی له كوردستان له چاو خواسته‌كانی ئێمه دانییه، به‌ڵام خراپیش نییه. هه‌موو كاره هونه‌رییه‌كان هه‌ڵوه‌سته ده‌كات له‌سه‌ر به‌ره‌وپێش چوونی باری ئابووری حكوومه‌ت، چونكه هه‌ر كارێكی هونه‌ری په‌یكه‌رسازی ئاوا به ئاسانی نایه‌ته به‌رهه‌م و بوودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌وێت، بۆیه درووستكردنی هه‌ر په‌یكه‌رێك كه هه‌ڵگری ئایدیا و پڕه‌نسیپه‌كانی خۆیه‌تی له چوارچێوه‌یه‌كی ناسنامه‌گه‌رایی خۆی ده‌بینێته‌وه و باس له كاڵچه‌ر مێژوویی گه‌لێك ده‌كات. پێویستییه‌كی هه‌نووكه‌ییه له ناو كۆمه‌ڵگەدا.
*بۆچی له هونه‌ری په‌یكه‌رسازی زیاتر پیاوان حه‌ز ده‌كه‌ن برۆن بۆ به‌شی په‌یكه‌رسازی وه ئافرتان كه‌متر؟
ئێستا له كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان زیاتر كچان ده‌چن بۆ لقی په‌یكه‌رسازی له به‌شی شێوه‌كاری، پێموانییه په‌یكه‌رسازی ته‌نها كاری كوڕانه بێت، چونكه چه‌ندین په‌یكه‌رساز هه‌ن كاره‌كانیان زۆر دانیسقه‌یه و له شوێنی زۆر باشیش دانراون له كوردستان و له هه‌موو جیهان، بۆیه ئه‌م دوو ساڵه‌ی كه من مامۆستا‌م له به‌شی شێوه‌كاری زیاتر كچ ده‌بینم له كوڕ.
*له كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان ساڵانه فیستیڤاڵی ساڵ ئه‌نجام ده‌درێت زیاتر به چ كارێك به‌شداری به قوتابیه‌كانتان دەكەن؟
له به‌شی شێوه‌كاری كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین هه‌موو لقه‌كان به‌شدار ده‌بن له فیستیڤاڵه‌كان چونكه پێشانگە یان فیستیڤاڵ هۆكارێكه بۆ بینینی كار و چالاكییه‌كانی قوتابیان، له‌وێوه بینه‌ر كاری قوتابیان ده‌بینێت و كۆنتاك درووست ده‌كات له‌گه‌ڵ قوتابیان و كاری هاوبه‌ش ده‌كه‌ن بۆ بینه‌ره‌كانی هونه‌ری شێوه‌كاری به هه‌موو لق و پۆپه‌كانییه‌وه. هه‌موو ئه‌م كارانه‌ی كه قوتابیان كردوویانه هه‌وڵ ده‌ده‌ین پیشانی بینه‌ران بدرێت، هه‌روه‌ها وه‌ك پێشبركێیه‌كی لێدێت له نێوانیان له‌سه‌ر كارکردنی جوانتر له ناو كۆلێژ.
*باسی دواین كار و پڕۆژه‌ی خۆتمان بۆبكه؟
دواین كاری ئێمه پانۆڕامایه‌كە کە دیواربه‌ندی درووست بكه‌ین بۆ شوێنێك كه هه‌ڵگری ناسنامه‌ی گه‌له، هه‌روه‌ها كارێكی ترمان له‌به‌ر ده‌سته به‌مه‌به‌ستی مێژوویی سه‌ركرده‌یه‌ك بكه‌ین به پانۆڕاما له هه‌نگاوه‌كانی یه‌كه‌مه‌وه تاوه‌كو مردنی، كاره‌كه خۆی ده‌بینێته‌وه له تابلۆ و سیرامیك و په‌یكه‌ر، هه‌مووی به ماتیریالی جوانی سه‌رده‌میانه دێته درووستكردن و سیمایه‌كی جوانی هونه‌رییانه ده‌دات به شوێنه‌كه و ده‌بێته شوێنێكیش كه سه‌ردانی كه‌ران سه‌ردانی ده‌كه‌ن.