به‌ هۆكارێكی نادیار، ئاگرێكی به‌رفراوان له‌ چیای گۆیژه‌ له‌ سلێمانی كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 دۆنم پووش و پاوان سووتاوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی 7ی 2024، ئاگر له‌ چیای گۆیژه‌ كه‌وته‌وه‌ و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، زیاتر له‌ 200 دۆنم پووش و پاوان سووتاوه‌.

بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاندووە، کاتژمێر سێی بەرەبەیانییەوە تیمەکانیان ئاگادار کراونەتەوە و بەڵام بەهۆی هەڵکردنی باوە ئاگرەکە خێرا تەشەنەی کردووە و رووبەرێکی فراوانی گرتووەتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک توانراوە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.

بە گوێرەی خەملاندنی سەرەتایی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، ئاگرەکە رووبەری زیاتر لە 200 دۆنمی سووتاندووە کە چەند جۆرێکی جیاوازی داری تێدایە و تا ئێستاش هۆی ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.