وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت، بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاركردن بۆ ڕووپێوكاری و ئامادەكردنی پارچە زەوی بەردەوامی دەبێت بۆ ئەوەی فەرمانبەران بە زووترین كات سوودمەند بن.
ئەمڕۆ شەممە 27ی 7ی 2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: “بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دابینكردن و دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار هه‌نگاوی كردار‌ی بۆ ئاماده‌كردنی پارچه زه‌وی و دانانی نه‌خشه‌ی كه‌رتی بۆ زه‌وییه‌كان له سنووری شاره‌وانییه‌كان ده‌ستپێكردووه.”
وەزارەتی شارەوانی ئاماژەی بەوەش كردووە: “له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر چه‌ند ڕۆژێكه تیمی ئه‌ندازیاریی سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی شاره‌وانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ستیان به كاری ڕووپێوكاری و ڕێكخستنه‌وه‌ی سنووری شاره‌وانییه‌كانیان كردووه بەمەستی دانانی نەخشەی کەرتی وەک ئامادەکارییەک بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران دا.”
لە بڵاوكراوەكەدا ئەوەش هاتووە: “پڕۆسه‌ی ڕووپێوكاری له سنووری شاره‌وانییه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر به‌رده‌وامه و تاوه‌كوو ئێستاش هه‌نگاوی زۆر باش له بواری ڕووپێوی بۆ زه‌وییه‌كان نراوه و كاركردنیش به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌زوویی له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند ببن.”