وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی رایگەیاند: ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مانگی ئایار دابەش دەکرێت.

راشیگەیاند: وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ هیچ تەمویلێکی بۆ مووچەی مانگی ئایار و حوزەیرانی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی کوردستان نەناردووە و هەردوو مانگەکە لە داهاتی ناوخۆ دابینکراوە.

جەختیشی كردەوە كە بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی ئەو دوو دامەزراوەیە، بۆ ئەو مەبەستەش لە هەماهەنگی و پەیوەندیی بەردەوامن لەگەڵ تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ.