جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بەربژێری دیموکراتەکان لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کشایەوە.
بایدن لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: “لە بەرژەوەندیی وڵاتەکەمدایە بۆ ئەوەی بکشێمەوە و سەرنج بخەمە سەر ئەو ماوەیەی سەرۆکایەتیم کە ماوەتەوە.”
جۆ بایدن دەشڵێت، دواتر لەم هەفتەیەدا گوتارێک پێشکێشدەکات و هۆکاری کشانەوەی بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکات.