خەبات: ڕۆشنا عەلی:- رۆژی 19/7/2024 لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەئامادەبوونی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەو ستافی وەزارەت لە بەڕیوەبەرەگشتییەكانی وەزارەت و بەشێك لە شارو ئیدارە سەربەخۆكان لەناو بینای بەڕیوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەكان ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانی زانستی و وێژەیی و پیشەییەكانەوە ڕاگەیەنرا.
سەرەتا ناوی سێیەمەكانی هەرسێ بەشی زانستی و وێژەیی و پیشەیی لەلایەن نورەدین عثمان بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكانەوە خوێنرایەوە كە ژمارەیان 19 قوتابی هەرسێ بەشەكە بوون كە 14 یان زانستی و چواریان پیشەیی و یەكێكییان وێژەیی بوو. كۆنمرەی هەر 14 قوتابییەكە 99.4 نمرەیە. قوتابیانی دووەمی هەریمی كوردستان 16 قوتابی بوون و 11 قوتابی بەشی زانستی كە كۆی نمرەكانییان 99.7 بوو یەك قوتابی وێژەیی وچوارقوتابی پیشەیی بوون.
قوتابییە یەكەمەكانیش هەشت قوتابی بوون یەك وێژەیی بە كۆنمرەی 99.4و سێ زانستی كە كۆنمرەیان 100 نمرە بوو چوارلەبەشەكانی كشتوكاڵ، پیشەسازی ،بازرگانی و گەشت و گوزاربەشێوەیەكی گشتیش لە كۆی 43 یەكەم و دووەم و سێیەمی هەرێمی كوردستان 31 قوتابییان لە شاری سلێمانی و ئەوانی تر لە سنوری هەڵەبجە و گەرمییان بوون.
وەزیری پەروەردە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند زۆربەی ئەو قوتابییانەی یەكەمی هەرێمی كوردستان بوون لەو قوتابخانانە بوون كە بەپێی سالنامەی وەزارەتی پەروەردە دەستییان بە خوێندن كردووەو بایكۆتی خوێندنییان نەكردووە. لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەی خەبات دەربارەی ئەوەی كە ئایا هیوایەك هەیە لە خولی دووەم ڕێژەی دەرچوون بەرز ببێتەوە و لە نیوە زیاترلە كاتێكدا ئێستا رێژەكە نزمە؟ لەم بارەیەوە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە بۆ خەبات گوتی :هەموو ساڵێك خولی یەكەم رێژەكە نزمەو ساڵی پاریش هەر بەو شێوەیە بووە،بەڵام لە خولی دووەم نزیكەی 39000 قوتابیمان هەبووە و ناوەكانی نێڕدراوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا.
هەر لە وەڵامی پرسیارێكی تری خەبات دەربارەی ئەوەی كە بۆچی ناوی هەندێك لەیەكەماكان لە سۆشیال میدیاوە پێش ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە كەوت؟ لەم بارەیەوە وەزیری پەروەردە بۆ خەبات گوتی :ئاگاداری ئەوە نین كە ناوەكان لە سۆشیال میدیا بڵاو بوونەتەوە،بەڵام ئاگاداری ئەوەین دوو كەناڵ ئاماژەیان بەوە دابوو كە سێ یەكەم لە سلێمالنییەو دوان لە ڕاپەرین و دوان لە هەڵەبجەو دوان لە گەرمیانە دیارە ئەوە لە ڕێگای چەند كەسێكەوە زانیارییان پێدراوە، بەڵام لێپێچینەوەیان لەگەڵ كراوە ئێمە بڕوامان بەو شارچێتییە نییە بڕوامان بەوەیە ئەو قوتابییەی لە هەولێر و زاخۆو سلێمانی یەكەم دەبێت قوتابی ئێمەن و ئێمە دڵخۆش دەبین كە هەموو قوتابییەكانمان ئاستێكی بەرزیان هەبێت، جا چۆن میدیایەك لەگەڵ ئەو بابەتە مامەڵە دەكات و خوێندنەوەی نادروستی بۆ دەكات ئەوە كاری خۆیەتی ،بەڵام ئەو نوێنەرەی شارەكە لە كۆنترۆڵ ئەگەر قسەی لەگەڵ میدیایەك كردبێت بێگومان رێكاری كارگێڕی و یاسایی پێویستی بەرامبەردەگرینە بەر.