به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینی تیمه‌كانیاندا، 24 تاقیگه‌ی پزیشكی تایبه‌ت داخران و 21 تاقیگه‌ی دیكه‌ش به توندی سازادران له‌به‌رنه‌بونی مۆڵه‌ت و پابه‌ندنه‌بونیان به ڕێنماییه‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ڕێگه‌ی به‌شی تاقیگه دوای به‌دواداچون و گه‌ڕان له‌ڕێگه‌ی لیژنه و تیمه‌كانیان، ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ژماره‌ك ده‌رمانی تاقیگه‌یی ماوه به‌سه‌رچو و 24 تاقیگه‌ش كه بێ مۆڵه‌ت كاریان كردبو داخران، له‌گه‌ڵ 21 تاقیگه‌ی تایبه‌ت كه ڕێنماییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردبو داخران و پێ بژادنیان بۆ كرا.









