لە ئەڵمانییەوە: باهۆز مستەفا
1
ڕێزگرتن له ڕێزنه‌گرتن، ڕێزگرتنه
پرۆفیسۆرێكى فه‌لسه‌فه هاته لاى به‌ڕێز (كۆینه‌ر) و په‌نده‌كانى خۆى بۆ گێڕایه‌وه. دوای ئه‌وه‌ى كه پرۆفیسۆر ته‌واو‌بوو، به‌ڕێز كۆینه‌ر پێی گوت: تۆ به ڕه‌حه‌تى دانه‌نیشتووى، بەڵام تۆ به ڕه‌حه‌تى قسه ناكه‌یت، تۆ به ڕه‌حه‌تى بیرناكه‌یته‌وه، پرۆفیسۆرى فه‌لسه‌فه زۆر تووڕه بوو، گوتى: من نامه‌وێت هیچ ده‌رباره‌ى خۆم بزانم، به‌ڵكوو ده‌رباره‌ى ئه‌م ناوەرۆكه‌ى كه من گوتم. به‌ڕێز كۆینه‌ر گوتى: ئه‌مه هیچ ناوه‌رۆكى نییه، من ده‌بینم تۆ وه‌كوو گێل ده‌ڕۆیت، ئه‌و ئامانجه‌ى تۆ به‌ده‌ستى ده‌هێنیت له‌و كاته‌ى، کە من له ڕۆیشتنا ده‌تبینم هیچ نییه. تۆ به تاریكى ده‌دوێیت، ئه‌وه‌ش ڕووناكى نییه، كه تۆ له نێو قسه‌كردنا ده‌یخولقێنیت، سه‌یرى هه‌ڵوێست و ستایلى خۆت بكه، ئامانجت بۆ من هیچ گرنگ نییه.
2
ئۆرگانیزاتسیۆن
جارێكیان به‌ڕێز (كۆینه‌ر) گوتى: بیرمه‌ند نه ڕووناكى زۆر و نه پارچه نانێك زیاتر و نه بیركردنه‌وه‌ى زۆر به‌كارده‌هێنێت.
3
خزمه‌تكاری ئامانج
به‌ڕێز كۆینه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵه پرسیاره ده‌خاته‌ڕوو: هه‌موو به‌یانییەك دراوسێكه‌م مۆسیقا لێده‌دات، بۆچى ئه‌و مۆسیقا لێده‌دات؟ من گوێ ده‌گرم، چونكه ئه‌و گومانێیك ده‌كات، بۆچى ئه‌و گومان ده‌كات؟ چونكه ئه‌و پێویستی به هێزه، من گوێ ده‌گرم، بۆچی ئه‌و هێزی پێویسته؟ چونكه ئه‌و ده‌بێت به‌سه‌ر دوژمنه‌كانی سه‌ركه‌وێت له شار، بۆچی ئه‌و ده‌بێت به‌سه‌ر دوژمنه‌كانی سه‌ركه‌وێت؟ چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێت نان بخوات، من گوێ ده‌گرم، پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز كۆینه‌ر گوێی له‌مه بوو، كه دراوسێكه‌ی مۆسیقا لێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى گومانێك بكات، گومانێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌هێزبێت، هێز كۆده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دوژمنه‌كانی بدات، له دوژمنه‌كانی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی نان بخوات، ئینجا پرسیاری كرد: بۆچی ئه‌و نان ده‌خوات؟
4
له یه‌كچوو باشتره له جیاوازی
ئه‌و مرۆڤانه‌ی له یه‌كتر جیاوازن باشتر نین، به‌ڵكوو ئه‌وانه‌ی له‌یه‌كتر ده‌چن، چونكه ئه‌وانه‌ی له‌یه‌كتر ده‌چن ڕازین له یه‌كتری، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی جیاوازن له یه‌كتری بێزارن.
5
كۆینه‌ر و پزیشك
پزیشك به لووتبه‌رزییه‌وه به كۆینه‌رى گوت: من ده‌رباره‌ی زۆر شت قسه‌م كرد، كه نه‌زانراو بوون، هه‌روه‌ها من جگه له قسه‌كردن له‌و شتانه، چاره‌سه‌ری تۆشم كرد.
كۆینه‌ر گوتی: ئه‌وه ئێستا زانراوه، كه تۆ چاره‌سه‌رت كرد؟
پزیشك گوتی: نه‌خێر.
كۆینه‌ر گوتی: ئه‌مه باشتره، كه نه‌زانراو به نه‌زانراوی بمێنێته‌وه، له جیاتی ئه‌وه‌ی نهێنی زیاتر بڵاوبێته‌وه.
6
خۆشەویستی نیشتمان، ڕق لە نیشتمان
بەڕێز کا، زۆر بە پێویستی نەزانی لە وڵاتێکی دیاریکراودا بژیت، گوتی: لە هەموو شوێنێک دەکرێ برسی بم، بەڵام ڕۆژێک بەناو شارێکدا تێپەڕی کە تێیدا دەژیا، کە دوژمن وڵاتەکەی داگیری کردبوو، پاشان ئەفسەرێکی ئەم دوژمنە ڕووبەڕووی هات و ناچاری کرد لە شۆستەکە دابەزێت.
بەڕێز کا. چووە خوارەوە و تێگەیشت کە ئەو لەم پیاوە تووڕە بووە، بەڵام نەک تەنها دژی ئەم پیاوە، بەڵکوو دژی ئەو وڵاتەشە کە پیاوەکە لێی هاتووە و سەر بە ئەوێیە، هەروەها حەزی دەکرد ئەو وڵاتە لەناوبچێت و عارد قوتی بدات و لەسەر زەوی بیسڕێتەوە.
بەڕێز کا. پرسی: «چۆن بۆ ئەم خوولەکە بوومە ناسیۆنالیست؟ هەر لەبەر ئەوەی ناسیۆنالیستێکم ناسی، بۆیە دەبێت گەمژەیی بنبڕ بکرێت، چونکە گەمژەت دەکەن کاتێ ڕووبەڕوویان دەبیتەوە.









