نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و هەریەک لە نرخی نەوتى خاوى برێنت و تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەیان بەراورد بە رۆژی پێشتر نزمبونەوەیان تۆمارکردوە.
ئەمڕۆ هەینی لە بازاڕەکانى جیهان، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (84) دۆلار و (64) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى 74 سەنت دابەزیوە.
جیا لە نەوتى برێنت، تەکساسى ئەمەریکیش نرخەکەی بە (84) دۆلار (68) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەى یەک دۆلار و 31 سەنت دابەزیوە.