کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دوایین كات دەداتە لایەنە سیاسییەكان، هاوپەیمانەكان، كاندیدانی تاك و پێكهاتەكان بۆ پێشكەشكردنی ناوی كاندیدان.

 كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری داوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی 7ی 2024، دوایین وادەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدانی لایەنە سیاسییەکان و ھاوپەیمانی و کاندیدانی تاک و پێکھاتەکان بێت.

ئەمڕۆ تا کاتی کۆتاییھاتنی وادەی پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدان زۆربەی لایەنە سیاسییەکان دەبێت لیستەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆن بکەن.

هەر بەپێی بڕیاری کۆمسیۆن کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتاییھاتنی کاتی دەوامی فەرمی، دەرگای پێشکەشکردنی لیستی کاندیدان دادەخرێت، تا ئێستاش دیار نییە ماوەکە بۆ جارێکی دیکە درێژ دەکرێتەوە یان نا، لایەنە سیاسییەکان و ھاوپەیمان و لیستەکان دەتوانن بۆ ھەر کورسییەکی پەرلەمان دوو کەس کاندید بکەن، کە دەبێت لە 30%ی لیستەکە ئافرەت بن.