پارێزگاری هەولێر و کونسوڵی فەرەنسا ڕێککەوتن رێوڕه‌سمێكی شایسته له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به بۆنه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیاد له پاریس رێكبخه‌ن و تێیدا مێژووی دۆستایه‌تی پاریس و هه‌ولێر دووپات بكه‌نه‌وه.
چوارشەممە 17ـی تەممووزی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازیی لە یان برایم کونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا و شاندێکی یاوه‌ری كرد.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، له‌و دیدارەدا، پقرێزگاری هەولێر بە کونسوڵی فەرەنسای ڕاگەیاندووە کە، ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له رێوره‌سمی ڕۆژی نیشتمانی فه‌ڕه‌نسا دووپاتكردنه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی و هاوپه‌یمانیی و هاوبه‌شی نێوان گه‌لی كورد و فه‌ڕه‌نسایه.
هاوکات سوپاسی هاوكارییه‌كانی حكوومه‌ت و گه‌لی فه‌ڕه‌نسای بۆ گه‌لی كورد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، داوایكرد هاوكاریی و پێكه‌وه‌كاركردنی هه‌ردوولا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌كه به‌رده‌وام بێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به پڕۆژه‌ی دروستكردنی رێڕه‌وی پایسكلسواری له‌هه‌ولێر كرد گوتی: سوودی زۆرمان له بیرۆكه‌كانی ئان هیداڵگۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس وه‌رگرتووه كه له رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه پاریسی له خنكانی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل رزگاركرد و هه‌ولێریش له ئەمڕۆوە ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌نگاوه بنێت.
ئاشكراشیكرد، له پێناو سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه‌یه و پاراستنی ژینگه و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی، سوود له شاره فڕانكۆفۆنییهكانیش وه‌رده‌گرین.
لە بەرامبەردا كونسوڵی فه‌ڕه‌نسا له هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی بره‌ودان و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه مێژوویی و دۆستاییه‌تییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و فه‌ڕه‌نسای كرده‌وه،
خۆشحاڵی خۆشی به به‌شداری و ئاماده‌بوونی پارێزگاری هه‌ولێر له ئاهه‌نگی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیادی پاریس ده‌ربڕی كه له 26ـی تهمموز ده‌ستپێده‌كات و تاكو 11ـی ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت.
پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و بابه‌تی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو، كونسوڵی فه‌ره‌نسا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ پرۆسه‌كه خواست.
له پێناو جه‌ختكردنه‌وه له دۆستایه‌تی نێوان هه‌ردوو گه‌لی فه‌ره‌نسا و كورد، هه‌ردولا رێككه‌وتن رێوڕه‌سمێكی شایسته له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به بۆنه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كانی ئۆلۆمپیاد له پاریس رێكبخه‌ن و تێیدا مێژووی دۆستایه‌تی پاریس و هه‌ولێر دووپات بكه‌نه‌وه.