بەدوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق، زانیارییەکان ئاشکرای دەکەن هێرشەکە هیچ زیانێکی بە هێزەکانی ئەمەریکا لەو بنەکەیە نەگەیاندووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە ، ئەمشەو سێشەممە (16ـی تەمموزی 2024) لە ڕێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد.
زانیارییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، هێرشەکە لەلایەن مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ئەنجامدراوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق و هێزەکانی ئەمەریکا لەو بنکەیە جێگیرکراون و پێشتر گرووپەکانی سەر مقاوەمەی ئیسلامی چەندین هێرشیان کردبووە سەر ئەو بنکەیە.









