خه‌بات: شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا:- ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: به‌پێی ڕێژه‌ی دانیشتووانی شاره‌كه كه زۆرینه‌ی كوردن، ده‌بێت پارێزگاری كه‌ركووك لە نەتەوەی کورد بێت. ده‌شڵێت: پێویسته پارێزگار کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و جێگه‌ی ڕەزامەندیی سه‌رجه‌م لایەنەکان بێت. سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارتیش له‌باره‌ی ده‌نگۆی دانانه‌وه‌ی ڕاكان جبووری، پارێزگاره نایاساییه‌كه‌ی پێشووی كه‌ركووك، ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، ڕه‌تی ده‌كاته‌وه پارتی ڕازی بێت له‌سه‌ر دانانه‌وه‌ی ڕاكان جبووری به پارێزگاری كه‌ركووك.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 14/7/2024، عارف ڕوشدی، ڕاوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات، سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستنیشانكردنی به‌ربژێرێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، ڕایگه‌یاند: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دید و خواستی پارتی له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردی كه‌سێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ڕوون و ئاشکرا بووه و چەندین جاریش گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە دەستنیشانکردنی پارێزگارێک بۆ کەرکوک دووپاتی كردووه‌ته‌وه به‌گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووانی كه‌ركووك كه زۆرینه‌ی كوردن، ده‌بێت پۆستی پارێزگار لە نەتەوەی کورد بێت.
له‌باره‌ی ئه‌و كاندیده كورده‌ی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌ستنیشان ده‌كرێت، ئه‌و ڕاویژكاره‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی جه‌خت له‌سه‌ر بێلایه‌نی و نیشتمانپه‌روه‌ریی كه‌سه‌كه ده‌كاته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات گوتی: ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌ستنیشان ده‌كرێت، ده‌بێت کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری سەربەخۆ و بێلایه‌ن بێت و جێگه‌ی ڕەزامەندیی سه‌رجه‌م لایەنەکانیش بێت بۆ ئەوەی بتوانێت وەکوو کەرکووکییەک بە بێلایەنانە کار بۆ هەمووان بکات.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه گوایه پارتی ڕازی بووه له‌سه‌ر دووباره دانانه‌وه‌ی ڕاكان جبووری پارێزگاره سه‌پێنراوه‌كه‌ی پێشووی كه‌ركووك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك، عارف ڕوشدی، ئه‌و ده‌نگۆیه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: سەبارەت بە ده‌نگۆی دانانەوەی ڕاکان جبووری، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵوێستی فه‌رمی پارتی نە لە کاتی خۆیدا و نە ئێستاش، پارتی دیموكراتی كوردستان بوونی ئەو کەسایەتییەی نەسەلماندووە و ئەو کارە لە پارتی ناوەشێتەوە كه له‌سه‌ر كاندیدكردنی ڕاكان جبووری ڕازی بێت، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه پارێزگاری كه‌ركووك ده‌بێت كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ری بێلایه‌ن بێت.
ڕۆژی شه‌ممه 13/7/2024، مەهدی کاکەیی، گوته‌بێژی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگه‌ی کەرکووك ـ گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی پارتی له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بۆ پۆستی پارێزگه‌ی كه‌ركووك وه‌ڵامی كادیرێكی باڵای یه‌كێتی دایه‌وه و ڕایگه‌یاند: هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دانانی پارێزگاری کەرکووک زۆر ڕوون و ئاشکرایە و لەگەڵ دانانی پارێزگایەکی کـوردپەروەر و شیاو و قبووڵکراوە لەلای هەموو پێکهاتەکانی شاری کەرکووک كه ئامانجی خزمەتکردن و نەهێشتنی جیاوازی و سڕینەوەی ئەو سیاسەتە نادروسـتانە بێت كه دەرهەق بە پێکهاتەی کورد لە پارێزگه‌کە کراوە. گوته‌بێژی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك-گه‌رمیانی پارتی گوتیشی: دڵنیایی دەدەینە جەماوەری خۆشەویست و سەربەرز و خۆڕاگریی شاری کەرکووک، پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر هەڵوێست و سیاسەتی لەمێژینەی خۆی بۆ ئایندەی کەرکووک تا گەیـشتن به‌رده‌وام ده‌بێت.









